له به‌ڕازیل دایكێك منداڵه‌كه‌ى خۆى به‌هۆى یاریكردن به مۆبایل خنكاند
له ورده‌كارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی (سه‌ن) ی به‌ریتانی هاتووه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری تۆمه‌تی كوشتنی كوڕه ته‌مه‌ن 11 ساڵانییه‌كه‌ی داواته پاڵ دایكه‌كه‌یه‌وه، پۆلیس ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه دایكه‌كه كوڕه‌كه‌ی به رسته‌ی جلوبه‌رگ خنكاندووه، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی به مۆبایله‌كه‌ی زۆر خه‌ریكی یاریكردن بووه، جێی باسه دایكه‌كه ده‌ڵێ: "له كاتێكدا خه‌ریكی ئامۆژگاریكردنی كوڕه‌كه‌ی بووه تا ره‌فتاره‌كانی بگۆڕێت، به‌ڵام كوڕه‌كه ماڵه‌وه‌ی جێهێشتووه و نه‌هاتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران بۆ دۆزینه‌وه‌ی كوڕه‌كه ته‌واوی باخه‌كانی ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كه‌یان له ویلایه‌تی گراندی دو سول، له باشووری به‌ڕازیل پشكنیوه.
پاش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌لێكسه‌ندرا دوجونسكی، دایكی منداڵه‌كه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و گوتوویه‌تی: "كوڕه‌كه‌ی به ڕسته‌ی جلوبه‌رگ خنكاندووه".
ڕاپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه دایكه‌كه ته‌مه‌نی 33 ساڵه و له‌به‌رده‌م لێكۆڵه‌ره‌وان ڕووخاوه و دانى به تاوانه‌كه‌ی ناوه.
هه‌روه‌ها دایكى منداڵه‌كه گوتوویه‌تی: "ده‌مه‌وێ ئه‌و باره‌ی قوڕسه‌ی سه‌ر شانم سووك بكه‌م و ویژدانم ئاسووده ببێت".
له كۆتاییدا و دوای 10 رۆژ له ونبوونی منداڵه‌كه، دایكه‌كه جێی شاردنه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتداران ئاشكرا كردووه، كه له پاركینگى یه‌كێك له دراوسێیه‌كانی شاردبووه‌وه.
باسنيوز
