بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سۆران: لە سنوورەکەمان نزیكەی 600 دۆنم زەوی بە تەماتە داچێندراوە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سۆران: لە سنوورەکەمان نزیكەی 600 دۆنم زەوی بە تەماتە داچێندراوە
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی سۆران، ئاشکرای کرد لە سنوورەكەیان 600 دۆنم زەوی بە بەرهەمی تەماتە داچێندراوە و تائێستاش ئەو بەربوومە پێ نەگەیشتووە.

حەكیم عەبدوڵا، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سۆران، رایگەیاند: "بەهۆی بوونی زەویی كشتوكاڵی و سەرچاوەی ئاوی سازگار، ساڵانە لە سنوورەكەمان زۆر بەربوومی كشتوكاڵی بەرهەم دەهێندرێن و بەشێكی زۆری هاوردەی بازاڕەكان دەكرێت، بەپێی ئامارەكانیشمان ئەمساڵ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان نزیكەی 600 دۆنم زەوی بە بەرهەمی تەماتە داچێندراوە، بەڵام بەهۆی هەڵكەوتەی ناوچەكە كە سارد و كوێستانە تا ئێستا ئەم بەربوومە كشتوكاڵییە پێ نەگەیشتووە و لە ماوەیەكی نزیكدا پێ دەگەن".

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سۆران، گوتیشی: "بۆ پشتگیری لە جووتیاران و مانەوە و ساخكردنەوەی بەربومە كشتوكاڵییەكانیان، هانی كەرتی تایبەت دەدەین كە دەست بكەن بە دروستكردنی ساردكەرەوە و كردنەوەی كارگە و ..هتد، ئەوەش هەم لە سوود و قازانجی خۆیانە و هەمیش لە بەرژەوەندیی جووتیارانەوەیە".












باسنیوز



Top