کەرکووک.. تراکتۆر هاووڵاتییەکی بەتەمەنی کردە ژێرەوە و گیانی لەدەست دا

کەرکووک.. تراکتۆر هاووڵاتییەکی بەتەمەنی کردە ژێرەوە و گیانی لەدەست دا
لە گەڕەكی"ڕەحیم ئاوا"ی كوردنشینی كەركووك شۆفێری تراكتۆرێك هاووڵاتییەكی بەتەمەنی کردووە بە ژێرەوە و بەو هۆیەوە گیان لەدەست داوە.

موقەدەم فەرهاد دووشیوانی، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی رەحیم ئاوای شاری كەركووك، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 8/7/2020، لە نزیك بنكەی پۆلیسی "رەحیم‌ئاوا"ی شاری كەركووك، شۆفێری تراكتۆرێكی كشتوكاڵی، هاووڵاتییەكی بەتەمەنی بەناوی (كەریم عەزیز سابیر) کردووە بە ژێرەوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە."

گوتیشی: "شۆفێری تراكتۆرەكەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كرا و تەرمی هاووڵاتییەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی دادوەریی كەركووك كرا و پاشان لێكۆڵینەوەی زیاتر لەبارەی ئەو رووداوە دەست پێ دەكات".













باسنیوز



Top