گەرمیان.. دوای چوار ڕۆژ لە خنکانی گەنجێک لە ڕووباری سیروان تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە
ئیبراهیم محەمەد، بەڕێوەبەری بنکەی بەرگریی شارستانیی گەرمیان، ڕایگەیاند: "دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر خنکانی گەنجێکی دانیشتووی شارەدێی باوەنووری سەر بە قەزای کەلار، تا ئێستا لەلایەن تیمەکانی مەلەوانیی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان و بنکەی بەرگریی شارستانیی کەلار گەڕان بەدوای تەرمەکەی بەردەوامە".
گوتیشی: "بەهۆی خوڕی و زۆریی ئاو ڕووبارەکەوە تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە".
ئێوارەی ٥/٧/٢٠٢٠ گەنجێکی دانیشتووی شارەدێی باوەنوور ل ەسنووری قەزای کەلار بەناوی (کەیوان عەلی) یاریزانی تیپی ئەحمەد قادر لە کاتی مەلەکردن لە ڕووباری سیرواندا خنکا.
باسنیوز
