جێگری پارێزگاری هەولێر : ڕۆژانی یەکشەممە تاوەکوو چوارشەممە دەوامی فەرمانگە حکوومییەکانی پارێزگای هەولێرە

جێگری پارێزگاری هەولێر : ڕۆژانی یەکشەممە تاوەکوو چوارشەممە دەوامی فەرمانگە حکوومییەکانی پارێزگای هەولێرە
جێگری پارێزگاری هەولێر چەند زانیارییەک لەبارەی پشووی ڕۆژی پێنجشەممە و ڕێژەی دەوامی فەرمانبەران لە فەرمانگەکان ئاشکرا ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر ڕاگەیاند: "بەپێی بڕیاری پارێزگار ڕۆژانی یەکشەممە تاوەکوو چوارشەممە دەوامی فەرمانگە حکوومییەکانی پارێزگای هەولێرە، ڕۆژانى پێنجشەممەش پشووە، بەڵام هەندێک فەرمانگەی وەکوو دادنووسییەکان و فەرمانگەکانی داد ڕۆژی یەکشەمیشیان کردووه‌تە پشوو، به‌ڵام ڕۆژی پێنجشەممه‌ دەوام دەکەن، دەسەڵاتیش لای بەڕێوەبەر و بەرپرسی فەرمانگەکانە ڕۆژی پێنجشەممە دەوام بکەن یان پشوو بێ".

لەبارەی پابەندبوونی فەرمانگەکان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی فەرمانبەران، هێمن قادر گوتی: "دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەری فەرمانگەکان ڕێژەی فەرمانبەر 30% بێ و دوو شەفت بێ، واتا دوو ڕۆژ دەوام بێ و شەفتەکەی دیكه‌ دوو ڕۆژه‌كه‌ى دیكه‌ ده‌وام ده‌كه‌ن، هەروەها ئەو فەرمانبەرانەی بەتەمەنن و نەخۆشییان هەیە، دەوام نەکەن و مۆڵەت بن".

جێگری پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا: "بەرنامەی ئێمە ئەوەیە کاروباری خەڵک لە فەرمانگەکان نەوەستێت و ڕایی بکرێن، بەڵام دەبێ ڕێکارەکانی خۆپارێزی پەیڕەو بکرێ و قەرباڵغی دروست نەکرێ".

دووپاتیشی کردەوە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو ڕێکاری نوێ لەلایەن ژووری ئۆپەراسیونی پارێزگای هەولێر بۆ هەفتەی داهاتوو ڕادەگەیەندرێ.






باسنيوز
Top