هەفتەی داهاتوو حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی، بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت
پەرلەمانی عێراق بەهۆی ”بڕیارێکی هەڵە“ـەوە لێپێچینەوە لەگەڵ وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەی دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8-7-2020، سەلمان غەریباوی، ئەندامی لێژنەکانی تەندروستی و قەیرانی پەتای کۆرۆنا لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، بڕیاری داخستنی نۆرینگە پزیشکییەکان بۆ ماوەی دوو هەفتە ”بڕیارێکی هەڵە و بێ بەرنامە بووە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی کۆمەڵگە دەبێت“.
بڕیارەکە لەلایەن لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق دراوە، کە حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی ئەندامی لێژنەکەیە.
سەلمان غەریباوی هەروەها رایگەیاندووە، کە هەفتەی داهاتوو حەسەن تەمیمی بانگهێشتی پەرلەمان دەکەن و گفتوگۆ لەبارەی ئەو ”بڕیارە هەڵەیە“ دەکەن.
