مسته‌فا كازمی بەرپرسێکی دیکەی کابینەکەی دورخستەوە
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، كه رائید جوحی، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی مسته‌فا كازمی له‌سه‌ره، بڕیاردراوه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاڵپشت به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك وه‌زیران كۆتایی به‌راژه‌ی مسته‌فا محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌یتی له پۆستی سه‌رۆكی سندوقی دوباره بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانی ده‌ستی داع بڕیاردراوه محه‌مه‌د هاشم عانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی سندوقی دوباره بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانی ده‌ستی داعش دیاری بكرێتش بهێندرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، بڕیاردراوه محه‌مه‌د هاشم عانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی سندوقی دوباره بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانی ده‌ستی داعش وه‌ك جێگره‌وه دیاری بكرێت.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و سندوقه، دروستكردنی هه‌ماهه‌نگیه له‌نێوان رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق
سندوقی دوباره بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانی ده‌ستی داعش به‌گوێره‌ی مادده‌ی 28ی له‌یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2015 پێكهێندرا، ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و سندوقه، دروستكردنی هه‌ماهه‌نگیه له‌نێوان رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق بۆ به‌خێرایی بنیادنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی رێكخراوی چه‌كداری داعشه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوه.
له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی سندوقه‌كه‌دا له 18ی شوباتی 2015، عه‌بدولباست توركی سه‌عید بۆ پۆستی سه‌رۆكی سندوقه‌كه دیاریكرا، پێشتر لە 25ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2016، محه‌مه‌د هاشم عانی پۆستی سه‌رۆكی سندوقی دوباره بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانی ده‌ستی داعشی وەرگرت.
خەندان-
