شاندى باڵای وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كاتەوە
لیوا بابه‌كر فه‌قێ ئه‌حمه‌د، به‌رپرسى رۆشنبیرى و هۆشیارى نیشتیمانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه راگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو شاندێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سه‌ردانى به‌غداى كرد، بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه شاندێكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، به ئامانجى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى لێژنه‌ى باڵاى نێوان هه‌ردوولا بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكى تازه‌ى هاوبه‌ش".
راشیگه‌یاند: " كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و به‌رگرى عێراق دواى ساڵێك له وه‌ستان ده‌ستیان پێكردووەته‌وه، ئه‌مه‌ش قازانجى هه‌ردوو لاى تێدایه چونكه هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆریستانى داعش رۆژ له دواى رۆژ زیاتر ده‌بن و حكوومه‌تى عێراقیش لاى گرنگه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ناوچه كوردستانییه‌كان".
ئاماژه‌ى به ئه‌وه‌ش كرد"هه‌ماهه‌نگى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان و دانانى بازگه‌ى هاوبه‌ش و بودجه و مووچه‌ى پێشمەرگە جگه له‌مانه‌ش ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش و پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایى ئه‌منیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق، ته‌وه‌ره‌كانى گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو" ره‌نگه به‌هۆى تیرۆركردنى چاودێرى و سیاسى هیشام هاشمى هاتنى شانده باڵاكه‌ى وه‌زاره‌تى به‌گرى عێراق، دواكه‌وتبێت به‌ڵام هیوادارین كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌م هه‌فته‌یه له‌كات و ساتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، چونكه دۆخى ناوچه كوردستانییه‌كان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رده‌وامى چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆریستى داعشدایه".
باسنيوز
