باره‌گای بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی فاروق حەسەن نانەکەلی ده‌کات

باره‌گای بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی فاروق حەسەن نانەکەلی ده‌کات
باره‌گای بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی حاجیە زولێخا عەبدولمەجید زێدبەگی، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی فاروق حەسەن نانەکەلی ده‌کات.

دەقی پرسەنامەکە:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو فارووق حەسەن نانەکەلی

به‌دڵگرانییه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی حاجیە زولێخا عەبدولمەجید زێدبەگی، ئافرەتی تێکۆشەر و دایکی شەهید سەرهەنگ و هاوسەری خوالێخۆشبوو فارووق حەسەن نانەکەلیـمان پێگەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزمان و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و به‌شداری‌ خه‌متانین.
لە خودای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و سەبرتان پێ ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
٧ـی٧ـی٢٠٢٠
Top