لە دهۆک چوار تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاک بوونەوە
حهمزه رهزیكى، گوتەبێژی تەندروستی دهۆک لە لێدوانێکید گوتی: "ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی ٧ی ٢٠٢٠، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوی چاکبوونەوە و نێردرانەوە ماڵەوە".
ئەوەشی خستە روو، تاکو ئێستا 168 کەس لەسەرتاسەتی پارێزگای دهۆک لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و تەنها 38 تووشبوو لە نەخۆشخانەدا ماون و چارەسەر وەردەگرن.
باسنیوز
