پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەک دەستگیر کرد

پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەک دەستگیر کرد
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بەتۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەک لە شارۆچكەی بنەسڵاوە راگەیاند.

بەپێی راگەیاندراوێکی پۆلیسی هەولێر کە تێیدا هاتووە: "هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوای ئەوەی لە بوونی حاڵەتێكی دەمەقاڵی و شەڕەتەقە و كوژرانی هاووڵاتییەك لە شارۆچكەی بنەسڵاوە ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و پاش نیو كاتژمێر دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ح.ع.ئـ) و (م.س.ئـ) دەستگیر كرد. تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، كە لەسەر كێشەیەك بەشەڕهاتوون و دواتر تەقەیان كردووە".

روونیشکراوەتەوە کە لە كاتی تەقەكردنەكەدا كەسێك بە ناوی (مەجید بەكر عەبدولكەریم) ویستوویەتی ناوبژیوانییان بكات، بەڵام گوللەیەك بەر سكی كەوتووە و گیانی لە دەست داوە، بۆیە تۆمەتباران بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادان، بەند كراون و رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.













باسنیوز



Top