بەڕێوەبەرایەتیی بانكی خوێنی هەولێر چەند ڕێنمایی و ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە
دكتۆر هونەر عومەر دڵپاك، بەڕێوەبەری بانكی خوێنی هەولێر، لە پێگەی تایبەتیی بەرێوەبەرایەتیی بانكی خوێنی هەولێر، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) چەند ڕێنمایی و ئاگادارییەكی بۆ ئەو كەسانە بڵاو كردووەتەوە كە چاكبووەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنان و دەیانەوێت پلازمای خوێنیان ببەخشن.
بەڕێوەبەری بانكی خوینی هەولێر، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە ئەو كەسەی دەیەوێت پلازمای خوێنی خۆی ببەخشێت، پێویستە ئەو مەرجانەی خوارەوەی تێدابێت
١- تەمەنی لە 18 ساڵ زیاتر بێت.
٢- بارستایی جەستەی لە 50 کگم کەمتر نەبێت.
بە بەڵگەوە تووشبووی کۆڕۆنا بێت، بە بەڵگەوە چاک بووبێتەوە (پشکنین Neg.) وە.
٣- ماوەی 14 رۆژ بەسەر چاکبوونەوەی تێپەڕ بووبێت.
٤- لە ئافرەتاندا، نابێت پێشتر دووگیان بوو بێت
ڕینماییەكان لەكاتی بەخشینی پلازمای خوێن:
١- سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن دەکات بۆ هەڵسەنگاندن.
٢- ئەگەر گونجاو بوو، نمونەی خوێنی لێ وەردەگیرێت بۆ پشکنین.
٣- ئەگەر لە پشکنینەکان کێشەی نەبوو، ئەو کات دەتوانێ پلازما ببەخشێت
تێبینییەكان:
١- سەردانی کردنی بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە رۆژانی (شەممە هەتا چوار شەممە) لە کاتژمێر (8:00 -10:30) بەیانی دەبێت.
٢- لەوانەیە پێویست بکات دوو جار سەردانی بانکی خوێن بکەیت، رۆژی یەکەم بۆ هەڵسەنگاندن و پشکنین، رۆژی دووەم بۆ بەخشینی پلازما، ئەمەش لەبەر ئەوەی تێچووی وەرگرتنی پلازما لە هەر بەخشەڕێک نزیکەی (500.000) پینج سەد هەزار دیناری عیراقیە، بۆیە ناکرێت بە بی هەڵسەنگاندن و پشکنین ئەنجام بدرێت.
٣- بەخشەری پلازما دەتوانێت دوای یەک هەفتە دووبارە پلازما ببەخشێت.
باسنيوز
