مەسرور بارزانی وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆك ڕادەسپێرێت

مەسرور بارزانی وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆك ڕادەسپێرێت
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەریەك لە وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆكی ڕاسپاردووە.

وەزارەتی پەروەردە ئاشكرای كرد، لەبارەی قوتابیانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی - خوێندنی كوردی لە قەزای شنگال و دەوروبەری مووسڵ كە لە پارێزگای دهۆك تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدەن، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەریەك لە وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆكی راسپاردووە تاوەكوو تەواوی خەرجیی ڕێكارە تەندروستییەكان و گواستنەوە و مانەوە و خواردنی قوتابیان لە ئەستۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بێت.



ئەمەش دەقی راگەیاندراوەكەیە:

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

سەبارەت بە قوتابیانی قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی ـ خوێندنی کوردی کە لەقەزای شنگال و دەوروبەری موسڵ ، لە پارێزگای دهۆک تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدەن ، رێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەڕێزان وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆک ی راسپارد ، کەتەواوی خەرجی رێککارە تەندروستیەکان و گواستنەوە و مانەوەو خواردنی قوتابیان لەئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت.

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە

٢٠٢٠/٧/٧










باسنيوز

Top