لە سنووری پردێ جووتیارێكی كورد لەلایەن داعشەوە ڕفێندرا

لە سنووری پردێ جووتیارێكی كورد لەلایەن داعشەوە ڕفێندرا
لە سنووری ناحیەی "پردێ"ی سەر بە پارێزگای كەركووك، جووتیارێكی كورد لەلایەن چەكدارانی داعشەوە ڕفێندرا.

بەپێی زانیارییەكان كە لە ناوچەكەوە وەرگيراووە، درەنگانی شەوی ڕابردوو 6/7/2020، لە گوندی (كۆڵدەرە)ی سەر بەناحیەی پردێ، چەند چەكدارێكی داعش هاووڵاتییەكی كوردیان بە ناوی (فازڵ محەمەد كەیم) تەمەن 70 ساڵ، كە پیشەی جووتیارە، بۆ شوێنی نادیار ڕفاندووە.

ئەوەش زانراوە كە تا ئەمڕۆ سێشەمممە 7/7/2020، ڕفێندراوەكە هیچ پەیوەندییەكی بە كەسوكارەكەیەوە نەكردووە و چارەنووسی نادیارە.














باسنیوز
Top