سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەكات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەكات
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/7/7، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێنین هێنیس- پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و هەوڵەکانی چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرا.

نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئامادەیی نیشان دا بۆ هاوکاریکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر و بنەڕەتی و درێژخایەن کە جێی ڕەزامەندیی هەردوولا و لە بەرژەوەندیی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی بەردەوامە بە ئامانجی چارەسەركردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور.

سەرۆکی حکوومەت جەختیشی لە گرنگیی کاراکردنەوەی میکانیزمی هەماهەنگیی هاوبەشی ئەمنی کردەوە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.










باسنيوز



Top