لە سۆران خۆراك و هاوكاریی حكوومەت بەسەر زیاتر لە 7 هەزار كەمدەرامەتدا دابەش كراوە

لە سۆران خۆراك و هاوكاریی حكوومەت بەسەر زیاتر لە 7 هەزار كەمدەرامەتدا دابەش كراوە
بەڕێوەبەری چاودێریی كۆمەڵایەتیی سۆران، ئاشكرای دەكات بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكوومەت هاوكاریی خۆراكی بەسەر هەزاران خێزانی سنوورەكەماندا دابەش كردووە و ئەم پرۆسەی هاوكارییانە بەردەوامن.

تووران خدر، بەڕێوەبەری چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سۆران، رايگەیاند: "دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكوومەتی هەرێم دەستی كرد بە دابینكردنی هاوكاری و خۆراك بۆ ئەم خێزانانەی كەمدەرامەتن لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش لەلایەن وەزارەتەكەمانەوە داوا كرا كە دەست بكەین بە تۆماركردنی ناوی كەمدەرامەتانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان، بەمەش تا ئێستا زیاتر لە 7 هەزار خێزان لە سۆران لەم خۆراك و هاوكارییە سوودمەند بوون".

ئەوەشی ئاشكرا كرد: "پێدانی هاوكاری و خۆراك لەلایەن حكوومەتەوە بەردەوامە و رۆژانە ناوی خێزانە كەمدەرامەتەكان تۆمار دەكەین، لە بەرنامەشدایە جگەلە خۆراك بڕێك پارەیان بەسەردا دابەش بكرێت، بەڵام تا ئێستا نازانین ئایا بڕی پارەكە چۆنە و بە چ شێوەیەك پێیان دەدرێت".










باسنیوز



Top