خێرخوازێك تەماتەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان دەكڕێتەوە
كوێستان محەمەد قایمقامی قەزای خەبات ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی دوێنێ جووتیارانی هەرێمی كوردستان ناڕەزایی زۆریان دەبڕی لە بەرامبەر نەكڕینی بەرهەمەكانیان تایبەت بەرهەمی تەماتە، خێرخوازێك لەسەر پێشنیاری خۆی داوای كرد گشت بەرهەمی تەماتەی جووتیارانی بكڕێتەوە".
گوتیشی: "سندووقی بە سێ هەزار دینار و هەر سندووقێك 15 كیلۆ بێت و دواتریش دێت لە كەمپەكان و گەڕەگە هەژارنیشنەكانی سنووری قەزای خەبات دابەشی دەكات".
ڕاشی گەیاند: "ئەم بەرنامەیە لە سبەی چوارشەممە 2020.7.7 كاتژمێر چواری بەیانی دەست دەكات بە كڕینی بەرهەمەكە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت لە سنووری قەزای خەبات، ڕۆژانی دواتریش دەچێتە شوێنی تر، بەڵام ئێمە وەك قەزای خەبات لە ئەمڕۆوە ئامادەكارییەكانمان دەست پێ كردووە.
باسنیوز
