وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7/7/2020، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده نووسراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا چه‌ند بڕیارێك ده‌ركراون، له‌وانه‌ش; له هه‌موو ئاسته‌كانى به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ناو هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌كان ڕێگه‌پێدراو نییه، ده‌كرێت به‌رپرسى یه‌كه ئیدارییه‌كان و په‌روه‌رده‌ییه‌كان (وه‌زیر، بریكارى وه‌زیر، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان و سه‌رپه‌رشتیاران) سه‌ردانى كارگێڕیی ناوه‌ندى تاقیكردنه‌وه بكه‌ن.
له بڕیارێكى دیكه‌دا باس له‌وه كراوه، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆڵ و یاریده‌ده‌ر و مامۆستایانى چاو‌دێر ڕێگایان پێ نادرێت مۆبایل ببه‌نه ناو هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه، ده‌توانن مۆبایله‌كانیان له ئیداره‌ى ناوه‌ندى تاقیكردنه‌وه‌كان دابنێن.
باسنيوز
