یاسای چاكسازی له رێگهی 9 لیژنهوه چاودێری دهكرێت
هاوكات پەرلەمانی کوردستانیش چاودێریەکی وردی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لەو وەزارەت و دامەزراوانه دهكات، كه یاساكه دەيانگرێتەوە, دەبێت ئەنجوومەنی وەزیرانيش هەر سێ مانگ جارێك راپۆرتێك لە بارهى جێبهجێ كردنی یاساکە بداتە پەرلەمان و پەرلەمانیش وەك هاوکارێك لێکوڵینەوە لە راپۆرتەکە بکات، بۆ ئەوەی یاساکە جێبەجێ بکرێت.
یاسای چاکسازی ئیستا لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و هەر دامەزراوەیەك له رێگەی چەند لیژنەیەکەوە دەبێت لە ماوەی سێ مانگدا ماددەکانی یاساکە لە دامەزراوەکەیان جێبەجێ بکەن، خاڵەکانی ئەو یاسایە وردن و دەبێت بە وردەکاریەوە جێبەجێ بکرێن، پەرلەمان و دەستەی دەسپاکی وەك هاوکارێکى دامەزراوەکانی حکومەت چاودێری جێبەجێکردنی یاساکە دەکەن، بە تایبەت ئەو لیژنانەی تایبەتمەندن بە یاسای چاکسازیەوە.
K24
