لە هەولێر لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس برینداربوون

لە هەولێر لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس برینداربوون
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری پارێزگای هەولێر چوار کەس برینداربوون و گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێریش دەڵێت، "برینی بریندارەکان سەختە".

فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر راگەیاند، کاژێر 3:00ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر رێگەی هەریر-شەقڵاوە لە نزیک گوندی باویان رووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری هیوندای و شۆفرلێت روویدا.

گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە دا، لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا چوار کەس بە سەختی برینداربوون کە سێ لە بریندارەکان سەرنشین و شۆفێری هیونداکە بوون.

لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوەشەوە فازڵ حاجی باسی لەوە کرد، "ئۆتۆمبێلە هیوندایەکە بە خێراییەکی زۆر رۆیشتووە و کۆنترۆڵی لەدەستداوە و پەڕیوەتەوە ئاراستەکەی دیکەی رێگەکە و خۆی لەو شۆفرلێتە داوە".

هەروەها دوێنێ یەکشەممە 2020/07/06 لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە شاری هەولێر سێ کەس گیانیان لەدەستدا و گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێریش لەبارەی رووداوێکیانەوە رایگەیاند، خێرایی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان زیاتر لە 150 کیلۆمەتر بووە لە کاژێرێکدا.






رووداو
Top