هێزێكی سوپای عێراق لە سنووری كفری تەقەیان بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەدا كرد
كەمال ئیبراهیم، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی قەرەتەپە و جەبارەی پارتی دیموكراتی كوردستان رايگەیاند، ئەمڕۆ دووشەمە ٦ی تەمووزی ٢٠٢٠، سوپای عێراق بە بیانووی پاراستنی سنووری كفری و دەوروبەری، بە بەكارهێنانی هێزێك، بەنیاز بوون لە نزیك شاری كفری بنكەیەك بكەنەوە“.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە پێشمەرگە رێگەی پێ نەداون ئەو بنكەیە دابنێن، هەرچەندە ”ئەوان تەقەیان بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەدا كردووە“.
ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەش كرد كە ”هێزەكانی عێراق خۆیان لاوازن و ناوچەكانی خۆیان پێ ناپارێزرێت، چۆن سنووری كفری دەپارێزن؟".
ئەمە لە كاتێكدایە كە شەوی ڕابردوو لە سنووری شاری كفری، پۆلیسێكی فریاكەوتن ڕفێندرا كە گومان دەكرێت لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێندرابێت.
باسنيوز
