سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ د. بەشیر حەداد ئەنجام دا
ئهمڕۆ دووشەممە 6/7/2020، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە د. بەشیر خەلیل حەداد کرد و لە باری تەندروستی پرسییهوه.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆک بارزانی خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بە باشبوونی تەندروستیی د. بەشیر حەداد و ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ هەر هاوکارییەک کە پێویست بێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری تەواو و باشتربوونی تەندروستی جێگری سهرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق.
لەلایەن خۆیەوە د. بەشیر حەداد، سوپاسی خهمخۆریی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی و پرسینهوه له باری تەندروستییان.
باسنیوز
