جەبار یاوەر: دەبێت عێراق بەشێوەیەکی جددی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم چارەسەربکات
فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکا-ی راگەیاند، "دەبێت حکومەتی عیراق هەوڵی جدیتربدات ئەم کێشەیە لەگەڵ حکومەتی تورکیا و تەنانەت پەکەکەش باس‌بکات و چارەسەربکات و ئەم گرفتە بەڕێگەی سیاسیەوە کۆتایی پێبهێنرێت".
لە ناوەڕاستی مانگی رابردوەوە تورکیا بەبیانوی هێرشکردنە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان، لەشکرکێشی بۆ ناو هەرێمی کوردستانی عێراق دەستپێکردوە
لە ناوەڕاستی مانگی رابردوەوە تورکیا بەبیانوی هێرشکردنە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان، لەشکرکێشی بۆ ناو هەرێمی کوردستانی عێراق دەستپێکردوە و ژیانی دانیشتوانی ناوچەکەی خستۆتە مەترسییەوە، و ژمارەیەك هاوڵاتی شەهید و برینداربون، جگە لەوەی زۆربەی گوندنشینەکانی سەر سنور، زیدو ماڵی خۆیان بەجێهێشتوە.
هێزه‌كانی توركیا چه‌ند جارێكه ده‌ستدرێژیه‌كانیان بۆسه‌ر خاكی عێراق دوباره ده‌كه‌نه‌وه
4ی ئەم مانگە، ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند، "هێزه‌كانی توركیا چه‌ند جارێكه ده‌ستدرێژیه‌كانیان بۆسه‌ر خاكی عێراق دوباره ده‌كه‌نه‌وه، ئێمه به‌هه‌مو جۆرێك ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین، ئه‌و جۆره كارانه یه‌كناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه دوقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات".
عێراق داواشیكردوه، به‌زوترین كات توركیا بۆردومان و ده‌ستدرێژیه‌كانی بۆسه‌ر خاكی عێراق رابگرێت
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق داواشیكردوه، به‌زوترین كات توركیا بۆردومان و ده‌ستدرێژیه‌كانی بۆسه‌ر خاكی عێراق رابگرێت، ئه‌و بۆردومانانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه دروستده‌كات و ده‌ستدرێژیه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری و ژیان و گوزه‌رانی عێراقیه‌كان.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ باسی له‌وه‌شكردوه، حكومه‌تی عێراق دو یاداشتی ناڕه‌زایه‌تی توندی ئاراسته‌ی باڵیۆزی توركیا له‌به‌غدا كردوه، جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه، لەچوارچێوه‌ی یاسا و بنه‌مای لێكتێگه‌یشتنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌لماندنی مافی عێراق و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه چارەسەری کێشەکە دەکەن.
شەوی رابردوش حامی ئاکسۆی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکی نوسراودا وەڵامی هاوتا عێراقیەکەی دایەوە و رایگەیاند، "سەبارەت بەم بابەتە، لێدوانی بێبنەما لە سەرکردایەتی عێراق روبەڕومان دەکرێتەوە، لەو چوارچێوەیەدا دەمانەوێت جارێکی دیکە بیری دەسەڵاتدارانی عێراقی بهێنینەوە کە چاوەڕوانی ئێمە لەوان ئەوەیە نەهێڵن خاکەکەیان لەلایەن پەکەکەوە بەکاربهێنرێت، ئەوەش بە جێبەجێگەیاندنی ئەرکەکانی لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتی و دەستورەکەیدا".
خەندان
