کردنەوەی بازاڕەکانی هەولێر دوای شەش رۆژ قەدەخەی هاتووچۆ

کردنەوەی بازاڕەکانی هەولێر دوای شەش رۆژ قەدەخەی هاتووچۆ
دوای شەش رۆژ لە قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی، بازاڕ و دووکانەکانی هەولێر بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان کرانەوە. بەرپرسانی تەندروستی و پارێزگاری هەولێریش داوا لە خەڵک دەکەن خۆیان بپارێزن و پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

دوێنێ شەممە د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیکی رۆژنامەڤانیدا سەبارەت بە ماوەی شەش رۆژ قەدەخەی هاتووچۆ لە پارێزگای هەولێر گوتی، خەڵکی هەولێر پابەندی باشیان هەبووە بۆ رێنماییەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاری هەولێر و سوپاسی خەڵکەکە دەکەین.

لە 24 کاژێری رابردوو 31 تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکراون و 70 تووشبووش چاکبوونەتەوە. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ژمارەی تووشبووان لە هەولێر لە کەمبوونەوەدایە.

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ حەوت هەزار و 315 تووشبوو بەرزبووەوە کە دوو هەزار و 692 تووشبوویان چاکبوونەتەوە، هاوکات 252 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.






رووداو
Top