کەشناسی: لە هەندێک ناوچە خێرایی با 40 کیلۆمەترە و چەند کاژێرێک بەردەوام دەبێت

کەشناسی: لە هەندێک ناوچە خێرایی با 40 کیلۆمەترە و چەند کاژێرێک بەردەوام دەبێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان خێرایی با گەیشتووە 40 کم لە کاژێرێکدا و بۆ چەند کاژێرێک بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەولێر باس لەوە دەکات، ئەو رەشەبایە بووەتە هۆی تەپوتۆزێکی زۆر و لە هەندێک ناوچەیش باران باریوە.

کەشناسی پێشبینی دەکات ئەو ناساقامگیرییەی کەشوهەوا بۆ ماوەی چەند کاژێرێک بەردەوام بێت.

هاوکات هەر ئەمڕۆ لە ناوەندی شاری هەولێر و دەوروبەری باران باری و بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، بارانبارینەکە لە ئەنجامی چڕبوونەوەی شێ و گەواڵە هەورەوەیە.

ئەژی چەتۆ، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی کۆبوونەوەی هەوری ناوچەیی و بەرزبوونەوەی رادەی شێ و بەهۆی چڕبوونەوەوە باران لە ناوەندی شاری هەولێر باری.







رووداو
Top