ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات

ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات
ئیدارەی خۆجێیی رۆژئاوای کوردستان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات.

هاوسەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا (ئیدارەی خۆجێیی رۆژئاوای کوردستان)، ئەمڕۆ یەکشەممە 5-7-2020 بڕیارەکانی دەرکردووە، کە بریتین لە؛

- لە رۆژی 13-7-2020ـەوە هەموو دەروازە سنوورییەکان بە تەواوی دادەخرێن.

- لە رۆژی 13-7-2020ـەوە هەر کەسێک بچێتە ناو ناوچەکانی ئیدارەی رۆژئاوای کوردستانەو، بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتین دەکرێت.

- رێگا نادرێ تەرمی مردووان بە پەتای کۆرۆنا بگەڕێندرێتەوە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان.

- لە خانەکانی خوداپەرستی، پرسە، هاوسەرگیری و گردبوونەوەکان رەچاوی دوورکەوتنەوە لە یەکتر دەکرێت.

- قوتابییان لە خاڵەکانی ئەو بڕیارانە دەبووردرێن تا کاتی کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکان.














باسنيوز



Top