له سلێمانى بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته ئاوى خواردنه‌وه نابێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/7/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه: "بەهۆی شکانی بۆریی سەرەکیی ئاو لەناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار بۆ ماوەی یەک هەفتە ئاوی خواردنەوە لە سەنتەری شاری سلێمانی نابێت، دابەشکردنی ئاو لە قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ، شۆڕش، بازیان، تەکێ و گۆپاڵە بەردەوام دەبێت، لەگەڵ گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە، کوردسات و هەواری شار".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوى سلێمانى داوا لە هاووڵاتییان دەکات: "دەست بە ئاوەوە بگرن و تیمەکانی بەڕێوبەرایەتیمان ئێستا سەرقاڵی کارکردنن بۆ ئەوەی لەماوەیەکی کەمدا ئاو بگەڕێتەوە بۆ هاووڵاتییان".
باس‌نیوز
