لەسەر سووكایەتیكردن بە ئەی ڕەقیب و دڵداری شاعیر قایمقامی كۆیە سكاڵای لە دژی بانگخوازێك تۆمار كرد
ئەمڕۆ یەكشەممە ٥ی تەمووزی ٢٠٢٠، راگەیاندنی قایمقامیەتی كۆیە بڵاوی كردەوە كە قایمقامی كۆیە لە جێگرایەتیی داواكاری گشتیی كۆیەوە سكاڵای یاسایی لە دژی كەسێك بە ناوی (عەبدولحەمید) تۆمار كردووە كە وەك بانگخوازێكی ئیسلامی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ڤیدیۆیەكی بڵاو بۆتەوە.
ئەوەش ئاشكرا كراوە كە لە ڤیدیۆكەدا سووكایەتی بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و دڵدار كە شاعیرێكی دیاری گەلی كوردستانە و خەڵكی كۆیە بووە، كراوە، بۆیە ”پاڵپشت بە ناڕەزایی و داواكاریی چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە كۆیە، ئەمڕۆ مامۆستا یوسف، قایمقامی كۆیە سكاڵاكەی لە داواكاری گشتیی كۆیە تۆمار كرد“.
باسنيوز
