خۆپیشاندەرانی شیعە هەوڵی چوونە ناو ناوچەی سەوزی بەغدا دەدەن

خۆپیشاندەرانی شیعە هەوڵی چوونە ناو ناوچەی سەوزی بەغدا دەدەن
خۆپیشاندەرانی شیعەی عێراق هەوڵی چوونە ناو ناوچەی سەوزی بەغدا دەدەن و هێزە ئەمنیەکان توندوتیژی بەکار دەهێنن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5-7-2020، دەیان هاووڵاتیی شیعەی عێراق لەبەردەم دەروازەی ناوچەی سەوزی بەغدا خۆپیشاندانێکیان دژی بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرێک لە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، کرد.

پێشتر رۆژنامەکە کاریکاتێرێکی بڵاو کردەوە و تێیدا وێنەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، وەک شیعەکان دەڵێن، بە خراپی نیشاندرابوو.

خۆپیشاندەران هەوڵی چوونە ناو ناوچەی سەوزی بەغدایان داوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی توندوتیژی، رێگرییان لە خۆپیشاندەران کردووە.

هاووڵاتییانی عێراقی ئەو کاریکاتێرە بە ”دەستدرێژی“ بۆ سەر پیرۆزییەکانی شیعە، هەژمار دەکەن.













باسنيوز





Top