لە سەیدسادق هەشت تووشبووی پەتای کۆرۆنا چاک بوونەوە
تەها ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق، ڕایگەیاند: "لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت له قەزای سەیدسادق، ٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا پاش وەرگرتنی (پلازمای خوێن) چارەسەر کراون و نێردراونەتەوە ماڵەوە".
گوتیشی "ئێستاش ١١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لهناو نهخۆشخانهکهدا لهژێر چاودێریی پزیشکیدان".
ئاماژەی بەوەش دا "تا ئێستا ٩ تووشبووی ڤایرۆسەکە لەناو نهخۆشخانهکانی پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەست داوە کە دانیشتووی قەزای سەیدسادق بوون".
باسنیوز
