له گه‌رمیان پشووى فه‌رمی درێژ كرایه‌وه
په‌یجى فه‌رمیی ئیداره‌ى گه‌رمیان له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/7/2020، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ژووره‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا‌و چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد.
یه‌كێك له بڕیاره‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیان، درێژكردنه‌وه‌ى پشووى فه‌رمیى داموده‌زگاكانى حكوومه‌ته له گه‌رمیان تا 11/7/2020.
ده‌قى بڕیاره‌كان:
یه‌كه‌م: درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی داخستنی تهواوهتيی هه‌موو زاڵگه‌كانی سنووری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان (ئیداره‌ی گه‌رمیان ـ سلێمانی ـخورماتوو ـ خانه‌قین ـ جه‌له‌ولاـ سه‌نگاو) تاوه‌كو به‌رواری12 ی 7 كاتژمێر 12ی شه‌و.
دووه‌م: به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ئیداره‌ی گه‌رمیانی داوه وه له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تيی ته‌ندروستيی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران له داموده‌زگاكانی حكوومه‌تدا پشووی فه‌رمی درێژ ده‌كریته‌وه تا به‌رواری 11ی 7 جگه له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی و ئه‌و فه‌رمانگه و دامه‌زراوانه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاووڵاتيیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به‌پێی پێویستی فه‌رمانگه‌كانیان فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له‌ئه‌ركدا ده‌بن.
سێیه‌م: له‌ماوه‌ی ڕاگه‌یاندراوی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان كارئاسانی بۆ جووتیاران ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری كشتوكاڵی و کێڵگەکانیان ده‌كرێت به‌و مه‌رجه‌ی له كاتژمێر 5ی به‌یانی بۆ 6ی ئێواره كاتی ده‌رچوون و گه‌ڕانه‌وه‌یان بیت .
چواره‌م:داخستنی مه‌زادخانه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان(كه‌لارـ كفری).
پێنجه‌م: سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه،هۆڵه‌كانی پرسه‌و ئاهه‌نگگێڕان و پاركهگ هشتیارییهكان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه هاووڵاتیيانی تێدا كۆ ده‌بێته‌وه، به‌قه‌ده‌غه‌كراوی ده‌مێننه‌وه.
شەشەم: هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه و رێپێوان و گردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌پیناو هه‌رچیدا و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك رێگه‌پێدراو نيیه، له‌به‌ر هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
حەوتەم: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له داخستنی مه‌له‌وانگه و هۆڵه‌كانی له‌شجوانی و كافتریا و نێرگه‌له‌خانه‌كان و هۆله‌كانی بلیارد و شوێنی یاریكردنی منداڵان (هۆڵهداخراوهكان و كراوه‌كان).
ھەشتەم: بازاڕ و چايخانه و چێشتخانه و له‌فه‌فرۆش و شیرینیخانه و شوێنكاری سارده‌مه‌نییه‌كان له‌كاتژمێر 8ی شه‌وه‌وه داده‌خرین تا 6ی به‌یانی، له‌كاتی كاركردنیشدا پێویسته ڕه‌چاوی ڕینماییه خۆپارێزی و ته‌ندروستییه‌كان بكرێت، هه‌روه‌ها پێویسته دانانی كورسی و مێز به‌ڕه‌چاوكردنی رێنماییه‌كان بیت و دوور بن له‌یه‌ك.
نۆیەم: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له رێگریكردن له هه‌ر بۆنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوماڵان و نێو باخ و گه‌ره‌كه‌كاندا داواكارین له‌به‌ر سه‌لامه‌تيی خۆتان و خانه‌واده‌كانتان پابه‌ند بن پێیه‌وه چونكه مه‌ترسيی ڤایرۆسه‌كه بڵاوه و نابێت زهمینهسازيی زیاتر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بكرێت.
دەیەم: عیاده پزیشكییه‌كان و نۆرینگه‌كان و ده‌رمانخانه‌كانی لاكۆڵان و سه‌رتاشخانه و سه‌نته‌رەکانی جوانکاری و ئارایشتگاكان ڕیوشوێنی توندی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن، به پێچه‌وانه و سزاده‌درین و داده‌خرێن.
یانزەیەم: مینی پاس و تاكسی و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌ی نێوخۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه ئۆتۆمبیله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
دوانزەیەم: له‌سه‌روبه‌ندی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا پێویسته سه‌رجه‌م بانكه‌كانی سنووره‌كه‌مان پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ڕێگريكردن له قه‌ره‌باڵغی.
سیانزیەم: ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌داته قائیمقامه‌كان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری هاووڵاتيیان و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان له ڕێگای لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ته‌كان به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگيی هێزه ئه‌منییه‌كان.
باسنيوز
