بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆك: پێشنیار ده‌كه‌ین به‌ستنی ماسك ببێته حاڵه‌تێكی سه‌رانسه‌ری له‌كوردستان و بسەپێندرێت
ئه‌گه‌ر كۆرۆنا به‌و شێوه خێرایه‌ی ئێستا له هه‌رێم بڵاوبێتەوە، به‌دڵنیاییه‌وه بارودۆخی دهۆك-یش خراپ ده‌بێت
دكتۆر نزار عیسمەت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك لەمیانی چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردوە، "ئه‌گه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌و شێوه خێرایه‌ی كه ئێستا هه‌یه له هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوبێتەوە، به‌دڵنیاییه‌وه بارودۆخی دهۆك-یش خراپ ده‌بێت و ئه‌وكاته پێوستمان به پشتیوانی زیاتر ده‌بێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخی ته‌ندروستی پارێزگاكە".
ێمانوایە که هەمو کەس دەبێت دەمامك بپۆشیت، هه‌م بۆ پاراستنی خۆی و هه‌م بۆ پاراستنی كه‌سی به‌رامبه‌ر
راشیگەیاند "وەکو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک، پێمانوایە که هەمو کەس دەبێت دەمامك بپۆشیت، هه‌م بۆ پاراستنی خۆی و هه‌م بۆ پاراستنی كه‌سی به‌رامبه‌ر، بێگومان ئێمە پێشنیاردەکەین کە بەستنی ماسک ببێتە حاڵەتێکی سەرانسەری و گشتگیر هەتا ببێتە ئیجباری بۆ خەڵک دژ بەو نەخۆشییە".
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاكان 100% نه‌بوه
سەبارەت هۆكاری زیادبونی ژماره‌ی توشبوانی بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆك ڕونیكرده‌وه" قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاكان 100% نه‌بوه، هێشتا بۆ چه‌ندین حاڵه‌ت هاتوچۆ هه‌یه، بۆ نمونه بازرگانی و چه‌ندین حاڵه‌تی تایبه‌ت له‌نێوان پارێزگای دهۆك و پارێزگاكانی هه‌رێم و عێراق، ئه‌گه‌ر به‌راوردی ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كانمان بكه‌ین له پارێزگای دهۆك له مانگی ڕابردودا و هه‌تا ئه‌م مانگه 33 حاڵه‌ت هه‌بون به‌ڵام ئه‌م مانگه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان زۆر زیادی كرد بو به 141 حاڵه‌ت ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه مه‌ترسیه‌كه یه‌كجار زۆر تربوه له پارێزگای دهۆك".
نه‌هێڵن كه‌س بێت ئه‌گه‌ر پشكنینی بۆ نه‌كرێت، ئه‌وه‌شی له پارێزگاكانی عێراقه‌وه دێن كه‌ره‌نتینه بكرێن بۆ ماوه‌ی دو هه‌فته
راشیگەیاندوە، ئەوان وه‌ك ته‌ندروستی چه‌ندینجار داوایانكردوه زیاتر سنوری پارێزگای دهۆك كۆنترۆڵبكرێت له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق، نه‌هێڵن كه‌س بێت ئه‌گه‌ر پشكنینی بۆ نه‌كرێت، ئه‌وه‌شی له پارێزگاكانی عێراقه‌وه دێن كه‌ره‌نتینه بكرێن بۆ ماوه‌ی دو هه‌فته، دەشڵێت "ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێك بێت پێش و دیار بێت كه‌نه‌خۆشیه‌كه زیاتر بڵاو ده‌بێته‌وه به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ندێك ڕێكاری توندتر ده‌گیرێته‌به‌ر".
ته‌ندروستی ته‌نها لایه‌نی خۆپارێزی و چاره‌سه‌ری كۆرۆنا نییه به‌ڵكو له‌به‌رچاو گرتنی لایه‌نی ده‌رونی خه‌ڵك ده‌بێت
جەختیشیكردوەتەوە، ته‌ندروستی ته‌نها لایه‌نی خۆپارێزی و چاره‌سه‌ری كۆرۆنا نییه به‌ڵكو له‌به‌رچاو گرتنی لایه‌نی ده‌رونی خه‌ڵك ده‌بێت به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و زیاتر گرنگی پێ بدرێت چونكه ئه‌گه‌ر زیاتر ئاڵۆزی ده‌رونی هه‌بێت به‌رگری جەستەش وه‌ك پێویست كارناكات."
نیشانەکردن هه‌رێمی
خەندان
