تورکیا سنوری ناوچەکانی شێلادزێ و دێرەلوك بۆردومان دەکات

 تورکیا سنوری ناوچەکانی شێلادزێ و دێرەلوك بۆردومان دەکات
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی شێلادزێ و دێرەلوكیان کرد.

تورکیا چیای لینکی لە ناحیەی دێرەلوك و چیای کورەژارییان لە سنوری ناحیەی شێلادزێ بۆردومانکردوە


بەگوێرەی زانیارییەکانی خەندان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا چیای لینکی لە ناحیەی دێرەلوك و چیای کورەژارییان لە سنوری ناحیەی شێلادزێ بۆردومانکردوە.

ئەمڕۆ چوار جار لەسەریەک تورکیا چیای لینکی بۆردومانکردوە کە نزیکەی سێ کیلۆمەتر لە ناوەندی کۆمەڵگەی هێتوتێ دورە


بەگوێرەی وتەی شایەتحاڵەکانی ئەو ناوچەیە، ئەمڕۆ چوار جار لەسەریەک تورکیا چیای لینکی بۆردومانکردوە کە نزیکەی سێ کیلۆمەتر لە ناوەندی کۆمەڵگەی هێتوتێ دورە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبوە.

لە ماوەی دو هەفتەی رابردودا و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "چنگی پڵنگ"، تورکیا 24 شوێنی ستراتیژیی سنوری ناحیەی باتیفای کرۆدتە ئامانج، پێشتر و لە 37 ساڵی رابردودا 24 بنکەی دیکەی سەربازیی لە سنوری نێروەییەکان و کانێ ماسێ داناوە.

بەرپرسێکی سەربازیی لە ناحیەکە رایگەیاندوە، ئەگەر رێگریی لە ئۆپەراسیۆنی تورکیا نەکرێت، پلان هەیە هەرسێ ناحیەی کانی ماسێ، باتیفا و دەرکارێ بەتەواوی لەلایەن تورکیاوە کۆنترۆڵ بکرێن.






خەندان
Top