روسیا دەنگیدا بەمانەوەی پوتین لەدەسەڵات تا ساڵی 2036

 روسیا دەنگیدا بەمانەوەی پوتین لەدەسەڵات تا ساڵی 2036
حکومەتی روسیا ریفراندۆمێکی گشتی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری دەستوری ئەنجامدا، یەکێک لەبڕگەکان درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی ئەو وڵاتە بو لەدەسەڵاتدا، بەپێی ئەنجامەکان لە 85 ناوچە، 84 ناوچەیان دەنگیان بەمانەوەی پویتن داوە تا ساڵی 2036.

لەسەدا 78-ی دەنگدەران دەنگیان بە گۆڕینی لەسەدا 60-ی دەستور داوە


بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، ئەم هەفتەیە، حکومەتی روسیا ریفراندۆمێکی گشتی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری دەستوری ئەنجامدا و بەپێی ئەنجامەکانی لەسەدا 78-ی دەنگدەران دەنگیان بە گۆڕینی لەسەدا 60-ی دەستور داوە.

لە 85 ناوچە، 84 ناوچەیان دەنگیان بەمانەوەی پویتن داوە تا ساڵی 2036


هاوکات، سەرەڕای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە کرملن و ست پێتسبێرگ، لە 85 ناوچە، 84 ناوچەیان دەنگیان بەمانەوەی پویتن داوە تا ساڵی 2036.

بەگوێرەی ئەنجامەکانی ئەو ریفراندۆمە کە چالاکوانان و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان گومانیان لەراستی و دروستی هەیە، ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی ئەو وڵاتە کە ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە لەدەسەڵاتدایە مافی ئەوەی دەبێت بۆ دو خولی دیکەی سەرۆکایەتی خۆی هەڵبژێرێتەوە و لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

بەوەش پوتین دەتوانێت تا 16 ساڵی دیکە سەرۆک بێت هەتا تەمەنی دەبێت 83 ساڵ.

لای خۆشیانەوە، هەریەک لە گروپی چاودێری گۆلۆس و میخایل خۆدۆرکۆڤسکی رەخنگری بەهێزی پوتین رایانگەیاند، پرۆسەکە بەتەواوەتی ساختەیە و ئەنجامەکانی لەژێر گومانێکی زۆردایە.







خەندان
Top