کەشناسێک: لەمڕۆوە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روو لە عێراق و کوردستان دەکات

کەشناسێک: لەمڕۆوە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روو لە عێراق و کوردستان دەکات


کەشناسێکی عێراقی رایدەگەیەنێت، کە لەمڕۆوە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

مستەفا ئەلقەیسی، کەشناسی عێراقی رایگەیاندووە، لەمڕۆ هەینی 3-7-2020ـەوە، پلەی گەرمی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ 50 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە.

مستەفا ئەلقەیسی پێیوایە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەی گەرمی لەنێوان 44 -46 پلەی سەدی دەبێت و لە رۆژئاوای عێراقیش دەگاتە 48 پلەی سەدی.

ئەو کەشناسە پێشبینی کردووە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام بێت و رایگەیاندووە، شەپۆلە گەرماکە لەمڕۆ هەینییەوە تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.

مستەفا ئەلقەیسی چەند رێگایەکی بۆ خۆپاراستن لە تیشکی بەهێزی خۆر دیاری کردووە، کە بەهۆیانەوە مرۆڤ دەتوانێ خۆی لەو شەپۆلە گەرمایە بپارێزێت.

- دوورکەوتنەوە لە خۆدانە بەر رۆژ بەشێوەیەکی راستەوخۆ

- خواردنەوەی بڕێکی زۆری ئاو و شلەمەنییەکان

- نەخواردنەوەی ئەو شلەمەنییانەی شەکر و کافایینیان تێدایە.

- پۆشینی جلی تەنک

- بەکارهێنانی کڵاو و چاویلکەی دژەخۆر
Top