بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینان: پەرلەمانتاران لە بەردەم تاقیكردنەوەدان بۆ رەتكردنەوەی خانەنەشین بوونیان

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینان: پەرلەمانتاران لە بەردەم تاقیكردنەوەدان بۆ رەتكردنەوەی خانەنەشین بوونیان
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینان رای دەگەیەنێت، ئەو پەرلەمانتارەی بیەوێت دەستبەرداری خانەنشینیەكەی بێت دەبێت تاوەكوو كۆتایی مانگ فۆڕمی رەتكردنەوەی خانەنشینی پڕ بكاتەوە

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بەپێی یاسای چاكسازی لە 1ی 7 بۆ 31ی 7ی 2020 پەرلەمانتارانەی خولەكانی پێشوو و ئێستا بیانەوێت دەستبەرداری خانەنشینیەكەیان بن و بگەرێنەوە سەركاری پێشوویان دەبێت فۆڕمێك پڕكەنەوە بۆ دەستبەرداربوون لە خانەنشینی".

گوتیشی: "ئێستا پەرلەمانتاران لە بەردەم تاقیكردنەوەدان بە تایبەت ئەوانەی دەیانگوت ئێمە بۆ مووچە و خانەنشینی نەبووینە پەرلەمانتار، ئەو بڕگەیە لەسەر قسەی ئەوان بۆ یاسای چاكسازی زیادكراوە و بزانین تا كۆتایی مانگ چەند پەرلەمانتار ئەو فۆڕمە پڕ دەكاتەوە".

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینان ئاشكراشی كرد، ئەندام پەرلەمانێك پێشوو شەش ملیۆن و 560 هەزار دیناری وەردەگرت، بەڵام بەپێی یاسای چاكسازی دەبێتە دوو ملیۆن دینار".

حازم ئیسماعیل، جەختی كردەوە جگە لەم خولەی ئێستای پەرلەمان زیاتر لە 400 پەرلەمانتاری خانەنشین لە هەرێمی كوردستان هەیە.











باسنیوز



Top