وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی لەبارەی وەرگرتنی باج دەرکرد

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی لەبارەی وەرگرتنی باج دەرکرد
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی تایبەت لەبارەی وەرگرتنی باج دەرکرد.

بەپێی گشتاندنی ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠٢٠ی وەزارەتی دارایی کە واژۆی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و تێیدا بڕیاردراوە، بەوەی فەرمانگەکانی باج ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ و ماوەکانی داخستنی شوێنە بازرگانی و پیشەسازی و پیشە تایبەتەکان و هەروەها چالاکییەکانی دیکە کە دەکەونە ژێر باری باجی داهات هەژمار نەکەن.

لە گشتاندنەکەدا بڕیاردراوە بە بەخشینی باجدەران لە سزا و سوودی دواکەوتن لە باجدان بەهۆی رەچاوی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەگەر ماوەکە کەوتبێتە نێوان رێکەوتی ١١ی ٣ی٢٠٢٠ تاکو ١٠ی ٥ی ٢٠٢٠.










باسنیوز



Top