لە عێراق دوو هەزار و ١٨٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا راگەیاندرا

لە عێراق دوو هەزار و ١٨٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا راگەیاندرا
وەزارەتی تەندروستیی عێراق زیاتر لە دوو هەزار و ١٨٠ حاڵەتی تووشبوونی كۆرۆنا و گیان لەدەستدانی ١١٠ كەسی راگەیاند.

كەمێك لەمەوبەر وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشكرای كرد كە لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١١ هەزار و ٧٦٢ پشكنینیان لە هەموو وڵاتەكەدا ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا دوو هەزار و ١٨٤ تووشبوو دەستنیشان كراون بەم شێوەیە:
- بەغدا - ڕەسافە: ٤٤٥
- بغدا - كەرخ: ٢٦٣
- بەغدا - شاری پزیشكی: ٧
- نەجەف: ٦٨
- سلێمانی: ١٧٩
- هەولێر: ٨٠
- كەربەلا: ١٤٥
- كەركووك: ٩٧
- دیالە: ٧٤
- واست: ٥٦
- بابل: ٦٢
- بەسڕە: ١٤٩
- دیوانیە: ٩٨
- زیقار: ١٢٣
- ئەنبار: ٦
- نەینەوا: ٦
- سەڵاحەدین: ١٩٠
- موسەنا: ٤١

هاوكات ئاشكرا كرا كە هەزار و ٦٤٥ كەس لە تەواوی عێراقدا چاكبوونەتەوە و ١١٠ تووشبووی كۆرۆناش گیانیان لەدەست داوە كە ٤٢ كەسیان لە بەغدای پایتەختی عێراقن.

لە سەرەتاوە تا ئێستا، داتاكانی كۆرۆنا لە عێراق بەم شێوەیە:
- سەرجەمی تووشبوون: ٥٣٧٠٨
- سەرجەمی چاكبوونەوە: ٢٧٩١٢
- ئەوانەی لە نەخۆشخانەكاندان: ٢٣٦٣٦
- ئەو تووشبووانەی لە چاودێریی چڕدان: ٣٢٦
- سەرجەمی مردن بە كۆرۆنا لە عێراق: ٢١٦٠









باسنيوز





Top