کارەکانی دابەشکردنی ١٥ ملیار دینارەکە بەسەر کەمدەرامەتان لە قۆناغی تەواوبووندایە

کارەکانی دابەشکردنی ١٥ ملیار دینارەکە بەسەر کەمدەرامەتان لە قۆناغی تەواوبووندایە
گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاشکرای کرد دابەشکردنی ١٥ ملیار دینار بەسەر کەمدەرامەتان لە قۆناغی تەواوبووندایە.

ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ڕايگەیاند: "ھاوشێوەی دابەشکردنی بڕە خۆراکەکە کە لە ماوەی ڕابردوودا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەر کەمدەرامەتان دابەشی کرد، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی ١٥ ملیار دیناریش وەک پارە بەسەر کەمدەرامەتاندا دابەش دەکات".

گوتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە بڕیاری دروستکردنی چەند لیژنەیەک دراوە بۆ ئەوەی لیستی ناوەکان ئامادە بکەن و دوای تەواوبوونی لیستەکەش بەپێی میکانزمێک بڕی پارەکە دیاری دەکرێت، بە شێوەیەک کەلێنێکیان بۆ بگرێت و بەشی پێداویستیی ماوەیەکیان ببێت".

لەبارەی کاتی دابەشکردنی پارەکە، ئاریان ئەحمەد باسی لەوەش کرد کە کاتە دەکەوێتە دوای تەواوبوونی کاری لیژنەکان کە بۆ ئەو مەبەستە پێک ھێندراون.












باسنيوز






Top