گەشتە ناچارییەکان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بەردەوام ده‌بن

گەشتە ناچارییەکان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بەردەوام ده‌بن
له‌ ڕاگه‌یاندراوێكى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، گەشتە ناچارییەکان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بەردەوام ده‌بن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2/7/2020، فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌‌، تێیدا هاتووه‌: "دوای بڕیاری ماوەی درێژکردنەوەی ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەشتیاری لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق لەلایەن (دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراقی)یه‌وه‌، ئاگاداری ھاووڵاتییان دەکەین، پاڵپشت بە وەرگرتنی ڕەزامەندیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراقی لەلایەن کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و بە جێبەجێکردنی ڕێنوێنییه‌ تەندروستییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەو ھاووڵاتییانەی کە ڕێگەی گەڕانەوەیان لێ گیراوە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەشتی ناچاریان بۆ ئەنجام دەدرێت".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "بۆ زانیاریی ھەموو لایەک، ئەنجامدانی گەشتی ناچاری، لە چوارچێوەی بڕیاری تایبەتدایە و ھیچ پەیوەندی بە ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەشتیاری نییە".













باسنيوز



Top