منداڵێك لە گوندێكی سنووری سۆران لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەست دا
موقەدەم بەیار باڵەكی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕايگەیاند: "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/7/2020 ئاگادار كراینەوە بە ڕووداوێكی هەڵدێران لە شاخی گۆڕەزی گوندی باڵەكیان سەر بە قەزای سۆران، بەناوی (عبدولمەتین فایق تەها) تەمەن 11 ساڵ، كە بەداخەوە منداڵهكه بههۆى ڕووداوهكهوه گیانی لەدەست دا".
ئەوەشی خستە ڕوو، تەرمی منداڵەكە بەمەبەستی دڵنیابوون لە هۆكار و چۆنیەتیی گیان لەدەستدانى، ڕەوانەی پزیشكی دادوهریی سۆران كرا".
باسنيوز
