هه‌ولێر.. له ئه‌نجامى ڕووداوێكى هاتوچۆدا هاووڵاتییه‌ك بریندار بوو
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/7/2020، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، چه‌ند وێنه‌یه‌كى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه: "كاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر - گوێڕ ڕووداوێكى پێكدادان له‌نێوان ترێله‌یه‌ك و پیكابێك ڕووى دا، له ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌دا شۆفێرى پیكابه بریندار بوو، زیانێكى زۆری دارایی‌ش به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه كه‌وته‌وه".
باسى له‌وه‌ش كردووه، هۆكارى ڕووداوه‌كه تیژڕۆیی له ڕاده‌به‌ده‌رى ترێله‌كه بوو، كه به‌ره‌و گوێڕ ده‌ڕۆیشت، ئه‌و تیژڕۆییه‌ش بووه هۆى كۆنترۆڵ له‌ده‌ستدان و مه‌قه‌سكردنى، له‌دواى چوونى بۆ سایدى به‌رانبه‌ر، له‌و كاته‌ش كه پیكابێك به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌هات، خۆى پێدا كێشا، له لێكۆڵینه‌وه‌كانیش شۆفێرى ترێله‌كه بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى ڕووداوه‌كه به خه‌تابار دانرا.
باسنيوز
