سەیدسادق.. نزیکەی هەشت هەزار ماسی بەهۆی ژەهراویبوونەوە لەناو چوون
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق لەناوچوونی نزیکەی هەشت هەزار ماسیی بەهۆی ژەهراویبوونەوە لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ماسی ڕاگەیاند.
تەها ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق، ڕاگەیاند: "درەنگانی شەوی ڕابردوو ١/٧/٢٠٢٠ له‌لایه‌ن جووتیارێکه‌وه لە گوندی (دۆڵاش)ی سەر بە قەزای سەیدسادق ئاگادار کراینەوە که سه‌رجه‌م ماسییەکانی ناو کێڵگهکەی کە نزیکەی ٨ هەزار ماسی بوون لەناو چوون".
گوتیشی: "دەستبەجێ به فه‌رمانی قایمقامی قەزای سەیدسادق لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت سه‌ردانی کێڵگه‌ی به‌خێوکردنی ماسییه‌کانی کرد و ده‌ست کرا به پشکنین و هۆکاری له‌ناوچوونی ماسییه‌کان".
ڕوونیشی کردەوە: "پاش پشکنین و لێکۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه و پزیشکی هۆبه‌ی ڤێتێرنه‌ری سەیدسادقه‌وه، ده‌رکه‌وت که به‌هۆی پیسبوون و ژه‌هراویبوونی ئاوه‌که‌وه بووه که تێدا مادده‌ی (ئامۆنیا) به‌رز بووه‌ته‌وه و بووەتە هۆکاری لەناوچوونی ماسییه‌کان، که ئه‌م ماددەیە له ئه‌نجامی دروستبوونی قه‌وزه و نه‌مانی ئۆکیسجین و پیسبوونی زۆر و نه‌گۆڕینی ئاوی ناو حه‌وزه‌کان دروست ده‌بێت و دەبێتە هۆی ژەهراویبوون".
باس‌نیوز
