هەنگاوی یەکەم لە رێکخستنەوەی نرخى خزمەتگوزارى پڕۆژەکانی نیشتەجێبون دەستپێدەکات

هەنگاوی یەکەم لە رێکخستنەوەی نرخى خزمەتگوزارى پڕۆژەکانی نیشتەجێبون دەستپێدەکات
دەستەى وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیژنەى بەدواداچون و دانانى نرخى خزمەتگوزارى پڕۆژەکانی نیشتەجێبون بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکانی دەرکردوە و لە ئەمڕۆوە هەنگاوی یەکەم لە نۆ پرۆژەی نیشتەجێبون لە شاری هەولێر دەستپێدەکات.
لە هەنگاوی یەکەمدا نرخی نۆ پڕۆژەی نیشتەجێبون لە هەولێر کەمدەکرێتەوە
دەستەى وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لیژنەى بەدواداچون و دانانى نرخى خزمەتگوزارى پڕۆژەکانی نیشتەجێبون بۆ کەمکردنەوەى و دیارى کردنى نرخى خزمەتگوزاری پرۆژەکان بە هەماهەنگى لەگەڵ لایەنەپەیوەندیدارەکان وەک هەنگاوى یەکەم بڕیارى دا لەڕێکەوتى 1ی تەمموزەوە (9) پڕۆژە لە شارى هەولێر نرخى خزمەتگوزارییەکان کەم بکەنەوە و پابەندى ئەم نرخانە بن کە بۆیان دیارى کراوە.

ئەوەش هاتوە، پڕۆژەکان پێکهاتون لە شارى ئێم ئاڕ ئێف (1)، شارى ئێم ئاڕ ئێف (2)، گوندى ڤیتال، رویا تاوەر ، گوندى ئینگلیزى ، ئیمپایەر، دریم ستى ، پارک ڤیو، شوقەکانى ئیسکان .













خەندان






Top