شەپۆڵێكی ناڕەزایی لە بەرانبەر بێتوانایی مستەفا كازمی سەرهەڵدەدات

شەپۆڵێكی ناڕەزایی لە بەرانبەر بێتوانایی مستەفا كازمی سەرهەڵدەدات
چەند رۆژێكە جگە لەوەی لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە سووكایەتی زۆری پێكرا و دەسەڵاتەكانی لەبەرچاو نەگیرا، ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراقیش دەنگی ناڕەزاییان لە بەرانبەر بێتوانایی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیان بەرز كردووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە حسێن عەقابی پەرلەمانتاری عێراق بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند كە هەتا ئێستا حكوومەتەكەی كازمی هیچ هەنگاوێكی لە ڕووی ئابوورییەوە نەناوە و پشت بەستن بە نەوت وەك تاكە سەرچاوەی داهات وەكو خۆیەتی.

عەقابی دەڵێ بەردەوامبوونی حكوومەت لە پشت بەستن بە نەوت وەك تاكە سەرچاوەی داهات هەڵەیەكی گەورەیە، ئەوانەی بڕیار بەدەستن لەو دەسەڵاتەدا، دەبێ كاتێك دیاری بكەن بۆ پەرەپێدانی كەرتەكانی تر، وەكو باج و گومرگەكان و ئاشكراكردنی پارە تاڵانكراوەكانی دەوڵەت لە ماوەی حەڤدە ساڵی رابردوودا.

هەروەها دووپاتی كردووەتەوە كە ئەم حكوومەتە نوێیە هیچ هەنگاوێكی بەرەو پێشەوە نەناوە، بەڵكو هەموو شتێك لە شوێنی خۆی ماوەتەوە.

لەلایەكی تریشەوە دوێنێ سێشەممە باسم خەشان پەرلەمانتاری عێراق گوتبووی حكوومەتەكەی مستەفا كازمی لاواز و بێتوانایە، ناتوانێ كارەكانی حكوومەت بەڕێوەببات.
باسم خەزعەل ئەندام پەرلەمانی سەربەخۆی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ئاماژەی بەوەدا كە كازمی تەنها خۆی لە میدیاكان دەردەخات و قسەی زۆر دەكات، بەبێ ئەوەی هیچ كردارێكی لەگەڵدا بێت.

رۆژی دووشەممەی ڕابردووش باسم خەزعەل ئەندام پەرلەمانی سەربەخۆی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ئاماژەی بەوە دابوو كە مستەفا كازمی تەنها خۆی لە میدیاكان دەردەخات و قسەی زۆر دەكات، بەبێ ئەوەی هیچ كردارێكی لەگەڵدا بێت.

خەزعەل گوتبووی حكوومەتی كازمی هیچ بڕیارێكی بەدەست نیە، نە لە ڕووی ئابوورییەوە و نە لە ڕووی تەندروستیشەوە، ئەو بڕیارانەی بەم دواییەش لەلایەن كازمییەوە دەرچوون، هەموویان تەنها قسەن و هیچ شوێنەوارێكیان دیار نیە.









باسنيوز



Top