جووتیار عادل: ئهمڕۆ یاسای چاكسازی چووه بواری جێبهجێكردنهوه
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێسی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە لە چوارچێوەی چاکسازی و یاساکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، ئامانجی چاکسازییش جێبەجێکردنی دادپەروەرییە".
گوتیشی: "ستراتیژیەتی حکوومەتی هەرێم گفتوگۆیە لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور، لە ئاییندەیەکی نزیکیشدا شاندی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە".
هەروەها گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەشی بەوەدا، کە لەمڕۆوە بەپێی سیستەمی بایۆمەتری لیستی مووچەخۆران پاک دەکرێتەوە.
جووتیار عادل، لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ئەوەی خستە روو، "لەسەرەتاوە کەمکردنەوەی مووچە لە 34% بوو، بەڵام سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا پارە قەرزبکات بۆ ئەوەی رێژەی لێبڕینەکە لە 21% بێت، ئەم رێژەیەی ئێستاش بەتەنها بۆ ئەم مانگەیە".
باسنيوز
