تەندروستیی ڕاپەڕین: ئەوانەی تەشھیر بە کەرتی تەندروستی بکەن سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەین

تەندروستیی ڕاپەڕین: ئەوانەی تەشھیر بە کەرتی تەندروستی بکەن سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەین
گوتەبێژی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕای گەیاند لەلایەن ھەندێک کەسەوە نووسینی تەشھیر بە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دەکرێت، بۆیە سکاڵا لە دژیان تۆمار دەکەین.

تەھا محەمەد، گوتەبێژی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕايگەیاند: "لەسەرەتای دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنورەکەدا ستافی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین شەوڕۆژ لە ئەرکدابوون بۆ پاراستنی ھاوڵاتیان لە ڤایرۆسەکە".

گوتیشی:" بەداخەوە ماوەیەک ھەست دەکەین لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە تەشھیر و پلار لە کارمەندان و پزیشکانی تەندروستی دەرێت و تەشھیریان پێ دەکرێت، بۆیە ڕای دەگەیەنین کە لەڕێگەی بەشی یاساوە سکاڵای یاسایی لەلای داواکاری گشتیی تۆمار دەکەین لەسەر نووسەرانی ئەم جۆرە بابەتان، کە ئامانج لێی تەشھیر و ناوزەڕاندنی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و دامەزراوە تەندروستییەکانە".

ڕونیشی کردەوە لە ئەگەری ڕوودانی ھەر ڕوداوێکی نەخوازراو کە زیانی گیانی و مادی لێ بکەوێتەوە بەرامبەر ھەر دامەزراوەیەکی تەندروستی و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی، نووسەرانی ئەم بابەتە بێ بنەمایانە لێی بەرپرسیارن.












باسنيوز



Top