لە گەرمیان 10 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەوە
د. هاوار وشیار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار تایبەت بە کۆرۆنا، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە ١/٧/٢٠٢٠ شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەرمیان چاک بوونەتەوە و گەڕێندراونەتەوە ماڵەکانی خۆیان".
گوتیشی "دوێنێ سێشەممە٣٠/٦/٢٠٢٠یش چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە چاک بوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان".
بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا زیاتر لە١٧٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری گەرمیان چاک بوونەتەوە و ١٥ تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
