لە شەش مانگدا لە ڕووبارەكانی دەڤەری سۆران چوار کەس خنكاون

لە شەش مانگدا لە ڕووبارەكانی دەڤەری سۆران چوار کەس خنكاون
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، ئاماری خنكاوانی شەش مانگی ڕابردوو لە ڕووبارەكانی سنوورەكەیان ئاشكرا دەكات و چەند رێنمایەكیش دەخاتە ڕوو.

رائید بەیار باڵەكی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، رایگەیاند: "سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان هەرچوار قەزاكانی (سۆران، مێرگەسۆر، رواند و چۆمان) لەخۆ دەگرێت، بەپێی ئەوەی ناوچەكەمان كوێستان و شاخاوییە و رووبار و سەرچاوەی ئاوی لێیە، ساڵانە ژمارەیەكی زۆری گەشتیار و هاووڵاتیان بۆ گەشت و سەیران رووی تێدەكەن، ئەوەش زۆرجار بەهۆی ناشارەزایی لەم شوێنانە و نەزانینی مەلە رووداوی خنكانی لێ دەكەوێتەوە، چونكە گۆم و رووبارەكان جێگەی مەترسین و پێویستە ئەو كەسانە هۆشیار بن و مەلەی تێدا ئەکەن".

ئەوەشی ئاشكرا كرد: "ئەمساڵ واتە لە ماوەی شەش مانگدا تا ئێستا (4) هاووڵاتی لە ڕووبارەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان خنكاون، كە تیمەكانمان چەندین رۆژ لە گەڕان بەردەوام بوون بۆ دۆزینەوەی تەرمەكانیان، هەروەها چەند كەسێكیش لە خنكان رزگار كراون".











باسنیوز



Top