تەندروستیی خورماتوو: دوو حاڵەتی نوێی پەتای كۆرۆنا لە شارەکە تۆمار كرا

تەندروستیی خورماتوو: دوو حاڵەتی نوێی پەتای كۆرۆنا لە شارەکە تۆمار كرا
ئەمڕۆ چوارشەمە لە شاری خورماتوو دوو حاڵەتی نوێی تووشبوونی هاووڵاتیان بە پەتای كۆرۆنا تۆمار كراوە.

د. ئەحمەد عەلی، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی تەندروستی شاری خورماتوو، رایگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 1/7/2020 دوو هاووڵاتیی دیکە لە شاری خورماتوو تووشی پەتای كۆرۆنا بوون."

گوتیشی: "پاش پشكنینی 10 گومانلێكراوی تووشبووی پەتای كۆرۆنا، دەركەوت دوو كەس لە خورماتوو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان."

تا ئێستا لە شاری خورماتوو سێ كەس بە پەتای كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 40 كەسیش تووشی ئەو پەتایە هاتوون."















باسنیوز



Top